مانچینی لە درەنگ گەڕانەوەی تێڤێز دڵگرانە

مانچینی لە درەنگ گەڕانەوەی تێڤێز دڵگرانە
رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی گوتی تیپەكەم ئێستا لە شوێنێكی زۆر باشتری ریزبەندی خولی ئینگلیزی دەبوو ئەگەر كارلۆس تێڤێزی هێرشبەر زووتر بگەڕایەتەوە ریزی یانەكە.
تێڤێز لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا ریزی یانەكەی بەبێ بیانوو بەجێهێشت و دوای دابڕای چەند مانگێك گەڕایەوە ریزی ئەو یانەیە و لەو كاتەوەی تێڤێز گەڕاوەتەوە 4 گۆڵی تۆمار كردووە و 2 گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە و دیارترین یاریشی یاری هەفتەی پێشوو بەرامبەر نۆرویچ ستی كە تێڤێز تێیدا 3 گۆڵی تۆمار كرد.
مانچینی گوتی زۆر كات هەبوو لە وەرزی ئەمساڵدا پێویستیمان بە تێڤێز هەبوو، كات هەبوو تەنیا دوو هێرشبەر ئامادەبوون بۆ یاریكردن و ئەوەش زۆر جار كێشەی بۆ دروست دەكردین.
هەروەها گوتی كاتێك چەند هێرشبەرێكت لە نێو یاریگادا دەبن و بە ژمارەی ئەوانیش لە تەنیشتتەوە لە یەدەەگددا، دۆخەكە جیاواز دەبێت و ئەمە بە تایبەت لە مانگەكانی دیسەمبەر و مۆڤەمبەردا رووی دا كاتێك كە دەبوو تێڤێزمان لەگەڵدا بێت بۆ ئەوەی گۆڵی زۆرت بۆ بكەن و یارییەكان بۆ مسۆگەر بكەن.
Top