گالیانی: بێرلسكۆنی و ئەلێگری هیچ كێشەیەكیان لە نێواندا نییە
هەفتەی پێشوو ئەلێگری لە لێدوانێكدا گوتی بێرلسكۆنی كەسێكی لێهاتووە لە بواری تۆپی پێدا و هەموو جارێك تێبینیم لەسەر پێكهاتەی یانەكە دەداتێ بەر لە یارییەكان.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا قسەكانی ئەلێگرییان بە دەستوەردانی بێرلسكۆنی لە پێكهاتەی یانەكەی لێكدایەوە و گوتیان ناكۆكی لەسەر ئەو كارە هەیە چونكە ئەلێگری پێی خۆش نییە كەس دەست لە كاروبارەكانی وەربدات.
لە بەرامبەردا گالیانی لەبارەی ئەو كارەوە گوتی هەردەم پەیوەندی نێوان بیرلسكۆنی و ئەلێگری دۆستانە و خۆشە و هیچ كێشەیەك لە نێوانیاندا نییە، سەرۆك لەسەر حەقە كاتێك قسە لە پێكهاتەی تیپەكەیدا دەكات، چونكە كاری ئەو ئەوەیە رای خۆی لەسەر ئاستی تیپەكە و پێكهاتەكەی بدات.
هەروەها گوتی دووپاتی دەكەمەوە كە هیچ كێشەیەك لە نێو ئەو دووانە لە ئارادا نییە.