كاڤانی: پێویستە بیر لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا نەكەینەوە
هێرشبەرە ئۆرۆگواییەكە توانی گۆڵی یەكەمی تیپەكەی تۆمار بكات و بەوەش ژمارەی گۆڵەكانی لە وەرزی ئەمساڵدا گەیاندە 20 گۆڵ و لەگەڵ ئەنتۆنیۆ دی ناتالی هێرشبەری ئۆدینێزی و دیگۆ میلیتۆی هێرشبەری ئینتەرمیلاندا یەكسان بوو كە بە 3 گۆڵ لە پاش زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج.
كاڤانی دوای یارییەكە گوتی بردنەوە دوای 3 دۆڕانی لەسەریەك شتێكی گەورەیە و لەوەش گرنگتر بەدەستهێنانی 3 خاڵ بوو، ئاستێكی باشمان پێشكەش كرد و ئێمە خۆمان هەست بە پێویستی سەرخستنی ئەو كارە دەكرد كە ئەمڕۆ ئەنجامماندا و ئەمەش لە ئێستادا كە لە كۆتایی وەزری ئەمساڵ نزیك دەبینەوە شتێكی بە بایەخە.
هەروەها گوتی پێویستە ئەوە لە مێشكی خۆمان دەربكەین كە دەبێ بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا سەربكەوین، چونكە ئەو بیركردنەوەیە سەرقاڵمان دەكات و هێزمان لێدەبڕێ، دەبێ شەڕ لەسەر ئەو چەند خاڵە بكەین كە ماوەتەوە.