كارۆل: بەری رەنجی ئەمساڵم دەچنمەوە

كارۆل: بەری رەنجی ئەمساڵم دەچنمەوە
ئاندی كارۆڵی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گوتی ئەوەی ئێستا بەدەستی دەهێنم چنینەوەی بەرهەمی كاركردنمە لە وەرزی ئەمساڵدا.
كارۆل توانی گۆڵی سەركەوتنی تیپەكەی لە یانەی ئیڤەرتۆن تۆمار كرد كە بەهۆی ئەو گۆڵەوە یانەی لیڤەرپوول بۆ یاری كۆتایی جامی ئینگلتەرا سەركەوت.
لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەكانی ئینگلتەرا رەخنەیەكی زۆریان لە كارۆل گرت و بە نا سەركەوتووترین گرێبەستی چەند ساڵی رابردووی یانەی لیڤەرپوولیان ناوبرد، دوای ئەوەی لە چەندین یاری یانەكەیدا ئاستێكی زۆر خراپی پیشكەش كرد.
كارۆل گوتی دەزانم رەخنەیەكی زۆرم لێگیرا بەهۆی ئاستمەوە و ئەوانەشی ئەو كارەیان كرد ناهەقیان نەبوو، بەڵام من ئەوەی ئێستا بەدەستی دەهێنم چنینەوەی بەرهەمی وەرزێكی تەواوی كاركردنمە.
كارۆل لە وەرزی رابردوودا بە بڕی 35 ملیۆن پاوەند لە یانەی نیوكاسڵەوە پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوولەوە كرد.
Top