ئیبراهیمۆڤیج: میلان زەردەخەنەی بۆ گێڕامەوە، داهاتووی من لێرەیە
ئیبرا لە لێدوانی بۆ تەلەڤزیۆنی میلان گوتی چەند جارێكی تریش گوتومە، من لێرە هەست لە دڵنیایی دەكەم و گرێبەستێكم هەیە و هیچ بیرۆكەیەكی ترم نییە، من سوورم لەسەر كۆتایی هێنان بە وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ میلان بە شێوەیەكی زۆر باش، 6 یاریمان ماوە بۆ ئەوەی هەموو هێزی خۆمان تێدا بەكاربێنین، دەبێ لەو یارییانەدا باشترین ئاست پێشكەش بكەین تا بتوانین پێش یۆڤنتۆسی ركابەرمان بكەوینەوە.
هەروەها گوتی میلان زەردەخەنەی بە من بەخشی لەگەڵ ویست بۆ یاریكردن، داهاتووی من لە میلانە و هیچ بیانوویەكم نییە بۆ ئەوەی شتێكی تری جیا لەوە بڵێم، من باش یاری دەكەم لێرە چونكە ئارامم و كێشەم نییە، لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگادا هەست بە كێشە ناكەم و دوای تەواوبونی یۆرۆی 2012 و پشووی هاوین، جارێكی تر دەگەڕێمەوە بۆ یاریكردن.