ڤاڵدێز: وێڕای دۆران هەر سەردەكەوین
ڤاڵدێز گوتی بە شێوەیەكی باش یاریمان كرد و چەندین هەلمان بۆ رەخسا، دەبێ دۆخی خۆمان باش هەڵسەنگێنین.
هەروەها گوتی هەلی سەركەوتنمان بۆ یاری كۆتایی زۆرە، لە نێو نوكامپدا بە ناچاری هەر دەبێ ببینەوە، چونكە تەنیا ئەو هەڵبژاردەیەمان لەبەردەستدایە.
ڤاڵدێز داوای لە هاوڕێكانی كرد بە شێوەیەكی كاتی چێڵسی لە بیر خۆیان ببەنەوە و چاوبدەنە سەر یاری شەمەی داهاتوو كە یاری كلاسیكۆیە بەرامبەر ریال مەدرید.