یاریزانە دێرینەكانی كامیرۆن داوای لێخۆشبوون بۆ ئیتۆ دەكەن
لیژنەكە بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە لە نێو ئەندامەكانیدا رۆجێ مێلای یاریزانی ناسراو هەیە و داوای كردووە سزاكە دەستبەجێ هەڵبگیرێت.
لیژنەكە دەیەوێ پاڵەپەستۆ لەسەر ئەندامانی یەكێتیی تۆپی پێی كامیرۆن دروست بكات تا دەستلەكارەكانیان بكێشنەوە.
بەپێی بڕیارەكەی یەكێتیی تۆپی پێی كامیرۆن ئیتۆ بۆ ماوەی 8 مانگ لە ریزی هەڵبژاردەكەی دادەبڕێ.
یەكێتیی تۆپی پێی كامیرۆن ناچاربوو نیو ملیۆن دۆلار بداتە یەكێتیی تۆپی پێی جەزاییر بەهۆی یارینەكردنی یاریزانانی هەڵبژاردەكەیەوە لە یارییەكی دۆستانەدا و دوای بڕیاری راگرتنەكە ئیتۆ بەرپرسانی یەكێتییەكەی لە وڵاتەكەی بە گەندەڵی تۆمەتبار كرد.