ئەلێگری: بێرلسكۆنی دەستی لە دانانی پێكهاتەی یانەكەمەدا هەیە

ئەلێگری: بێرلسكۆنی دەستی لە دانانی پێكهاتەی یانەكەمەدا هەیە
ماسیملیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەی میلانی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەدا كە سلڤیۆ بیرلسكۆنی سەرۆكی یانەكە بەردەوام دەست دەخاتە ناو كاروبارەكانییەوە.
ئەلێگری بە شێوەیەكی دیپلۆماسی ئاماژەی بە دەستتێوەردانی بیرلسكۆنی دا.
ئەلێگری لە سەرەتادا سەرسامی خۆی بە بیرلسكۆنی دەربڕی و گوتی ئەو مرۆڤێكە زۆر لەبارەی تۆپی پێوە دەزانێت و لە بواری راهێنانیشدا شارەزایە و گوتی ئەو هەمیشە باسی تۆپی پێ دەكات، ئەو دەزانێ چی دەكات و چی دەڵێ، هەمیشە بەر لە یارییەكان پرسیارم لەبارەی پێكهاتەی یانەكەوە لێدەكات و هەمیشەش پێشنیازی هەندێك گۆڕانكاریم لە پێكهاتەی یانەكەدا بۆ دەكات.
هەروەها گوتی ئێشتاش ئەو رۆژەم لە بیرە كە پێی گوتم پێویستە لە بەرامبەر رۆژنامەكان و لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكاندا بە شێوەیەكی گونجاو دەركەوم و لەو كاتەوە من كەسێكی تایبەتم بۆ بایەخدان بە سەروقژم دامەزراندووە و بەردەوام لەگەڵمدایە.
Top