پلاتینی بیر لەیەكخستنەوەی هەردوو خولەكەی ئەوروپا دەكاتەوە

پلاتینی بیر لەیەكخستنەوەی هەردوو خولەكەی ئەوروپا دەكاتەوە
سەرچاوەكانی هەواڵ لەوڵاتی ئیتاڵیا دووپاتیانكردەوە كە یانەی یۆڤانتس ناسراو بە(خانمە پیرەكە) زۆر بەهێزی دێتە ناو بازاڕی یاریزانان لەهاوینی داهاتوو، بۆ ئەم مەبەستە دەستەی كارگێڕی یانەی یۆڤانتس بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی تەرخانكردووە.
یانەی یۆڤانتس لەهەفتەی ڕابردوو بۆندێكی چاودێری لەگەڵ كۆمپانیای (جێب)ی ئەمریكی بۆ ئۆتۆمبێل مۆركردووە بۆئەوەی ئارمەكەی لەسەر درێسەكانی یانەكە بێت لەوەرزی داهاتوو بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ، ڕۆژنامەی كۆریری دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی ڕایگەیاند كە یانەی یۆڤانتس بڕە پارەیەكی باشی دێتە دەست لەوەرزی داهاتوو بەهۆی بەشداریكردنی لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، هەروەها بڕە پارەیەكی باشی دێتە دەست بەهۆی فرۆشتنی چەند یاریزانێك كە لەم وەرزە بەشداری یارییەكانیان نەكردووە وەك یاریزانی هۆڵەندی ئیلیا و یاریزانی سڕبی كراسیچ و یاریزانی بەرازیلی فیلیپی میلۆ كە بەشێوەی خواستن لەخولی توركیا یاری دەكات.
رۆژنامەكە ئەوەشی ڕاگەیاند كە یانەی یۆڤانتس چەند یاریزانێكی دەستنیشان كردووە بۆئەوەی بۆندیان لەگەڵ مۆر بكەن، لەوانە: ئاریان ڕۆبنی هۆڵەندی لەیانەی بایرەن میونیخ و ئەدین ژیكۆ لەیانەی مانچستەر سیتی و گۆنزالۆ هیگواین لەیانەی ڕیال مەدرید و جۆسیبی ڕۆسی لەیانەی ڤیاریال.
Top