ڤان باستن هەڕەشە لەئەلێگری دەكات

ڤان باستن هەڕەشە لەئەلێگری دەكات
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی ماڵپەڕی گۆڵی جیهانی سەرۆكی یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی سیلڤیۆ بیرلسكۆنی تووڕە بوونی خۆی بەجێگرەكەی ئەدریانۆ گالیانی ڕاگەیاندووە لەدوای دۆڕاندنەكانی یانەكەی بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە لەخولی یانەكانی ئەوروپا و دەرچوونی لەقۆناغی هەشتەمەوە هەروەها دۆڕاندنی بەرامبەر یانەی ڤیۆرەنتینا لەخولی ئیتاڵیا و لەدەستدانی پلەی یەكەمی ڕیزبەندی یانەكان، بیرلسكۆنی دەمێكە بەئاستی تیپەكەی ڕازی نییە، چونكە وەك بەرشلۆنە یاری ناكات و هێلی ناوەڕاستی تیپەكەی پێویستی بەیاریزانێكە لەئاستی ئەندریا پێرلۆ كە چووە یانەی یۆڤانتس.
سەرچاوەكان ئەوەشیان ڕاگەیاند لەوانەیە كاری ڕاهێنەر ماسیملیانۆ ئەلیگری لەگەڵ یانەی میلان كۆتایی بێت ئەگەر نەیتوانی پارێزگاری لەنازناوی خولی ئیتاڵیا بكات و ڕاهێنەری هۆڵەندی ماركۆ ڤان باستن كە پێشتر یاریزانی یانەی میلان بووە پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنەوەی شوێنی ڕاهێنەر ئەلێگری، باستن ئێستا ڕاهێنەری یانەی هێرنڤینی هۆڵەندییە، بەڵام ئەگەر سەرۆكی یانەی میلان داوای لێبكات ببێتە ڕاهێنەری یانەكەی ئەوە ڕاستەوخۆ ڕازی دەبێت، چونكە وەرگرتنی ئەركی ڕاهێنانی یانەیەكی گەورەی وەك میلان هەنگاوێكی گەورەیە لەژیانی وەرزشی ڕاهێنەر ماركۆ ڤان باستن.
Top