رۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ڕایگەیاند یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی و ڕاهێنەرەكەی كینی دالگلیش بەهەموو شێوەیەك متمانەیان بەیاریزانی هێرشبەر ئەندی كارۆل نەماوە و لەهاوینی داهاتوو لەیانەی لیڤەرپول نامێنێت و دەچێتە یانەیەكی دیكە، ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەڕووداوەكەی یاریزان كارۆلی كرد لەیاری یانەكەی بەرامبەر یانەی نیوكاسل یونایتد كە تیایدا بەتوڕەیی لەناو یاریگا چووە دەرەوە و ئەم ڕووداوەش بەنەگەتیڤانە كاریگەری لەسەر پێوەندییەكانی نێوان كارۆل و ڕاهێنەر دالگلیش هەبووە بەتایبەتی كە كارۆل لەكاتی هاتنە دەرەوەی قسەی ناشرینی بەڕاهێنەرەكەی گوتووە.
یاریزان ئەندی كارۆل بەنرخترین یاریزان بوو لەمێژووی یانەی لیڤەرپول بەهاتنی لەیانەی نیوكاسل یونایتد بەبڕی 35 ملیۆن پاوەند بەڵام ئەو ئاستەی پێش كەش نەكرد كە لێی چاوەڕوان دەكرا، هەر ئەوەش بۆتە هۆكاری ئەوەی كە هاندەرانی یانەی ڕیدز داوای ڕۆیشتنی لەیانەكەیان بكەن.