یانەی زاخۆ پاڵەوانی بەرزكردنەوەی قورسایی كوردستان بوو

یانەی زاخۆ پاڵەوانی بەرزكردنەوەی قورسایی كوردستان بوو
بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاری بەرزكردنەوەی قوڕسایی لەكوردستان خزمەتكردنی ئاستەكانی تەمەن بچووك، لەشاری زاخۆ لەهۆڵی چالاكی وەرزشی و دیدەوانی شارەكە، بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی بەرزكردنەوەی قورسایی كوردستان و بە بەشداری شەش یانەی شارەكانی كوردستان، پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قوڕسایی یانەكانی كوردستان بۆئاستی تەمەن 9تا 14ساڵی ئەنجامدرا، لەپاڵەوانێتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو لەهەر شەش ئاستی تەمەن ململانێیەكی بەهێزیان دەكرد بۆبەدەستهێنانی نازناوی خولەكە و بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی ڕیزبەندی، ئەنجامی كۆتاییش بەمشێوەیی خوارەوە بوو.
1-یانەی زاخۆ 486خاڵ
2-یانەی سەرچنار 453خاڵ
3-یانەی قەڵای توركمان 430خاڵ
Top