هەولێر میوانداری یانەی زاخۆ دەكات
لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی سێیەمی قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی، رۆژی هەینی كاتژمێر (5.30) ئێوارە لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ رووبەرووی یەكتر دەبنەوە لە یەكێك لە بەهێزترین یارییەكانی ئەم هەفتەیە.
ئەم یارییە هەریەكە لە ناوبژیوانان سەباح عەبد ناوبژیوانی ناوەڕاست و موید محەمەد عەلی یاریدەدەری یەكەم و واسق مدلل یاریدەدەری دووەم و باسل داوود ناوبژیوانی چوارەم یارییەكە بەرێوە دەبن و مەحمود نورەدین سەرپەرشتیاری ناوبژیوانانە و عەلی جەبار سەرپەرشتیاری یارییەكەیە.
یانەی هەولێر لە پلەی یەكەمی خولی بژاردەی عێراق دێت بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ و یارییەكی دواخراوی هەیە و یانەی زاخۆ لە پلەی شەشەم دێت بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ.
بۆ ئەم یارییە دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بڕیاری داوە هاتنەژوورەوە بۆ جەماوەر بە خۆرایی بێت.