لە هاویندا میلان 5 گرێبەستی بەخۆڕایی ئەنجام دەدات
بەپێی رۆژنامەكان ئەو یاریزانانەی بەبێ پارەی گرێبەست لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بە میلانەوە دەكەن بریتین لە ریكاردۆ مۆنتۆلیڤۆی یاریزانی یانەی ڤیۆرەنتینای ئیتاڵی كە لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیەدا كۆتایی دێتت. هەروەها چیزاری ناتالی لە هەمان یانە و فرانچیسكۆ ئەكێربی كە بەهۆی خاوەنداریەتی میلان بۆ نیوەی بلیتی نێودەوڵەتی ئەو یاریزانە بە هاوبەشی لەگەڵ یانەی جەنەوادا دەتوانێ بە ئاسانی بیهێنێتە ریزەكانییەوە.
جیا لەو یاریزانانە میلان بە نیازی بەكاری تراوری یاریزانی یانەی نانسی فەرەنسییە و لە دوای ئەویش یانەكە ئەلبێرتۆ پالۆسكی لە یانەی كیڤۆ ڤیرۆنا دەگێرێتەوە كە لە بنەمادا یاریزانی میلانە.
رۆژنامەكان دەڵێن ئەو دەستگرتنەوەیە لەوانەیە میلان وا لێ بكات یاریزانێكی گەورە بە بڕە پارەیەكی باش بكڕێت.