بەهۆی پێكانەوە كلیستەرز بەشداری یارییەكانی سەر یاریگا لمییەكان ناكات
كلیستەرزی 28 ساڵ گوتی هەوڵ دەدەم بە باشی خۆم بۆ ركابەریكردن لەسەر نازناوی ئۆڵۆمپیادی لەندەن 2012 ئامادە بكەم.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە لەوانەیە لە دوای ئۆڵۆمپیاد بەیەكجاری واز لە یاریكردن بێنێت و روونی كردەوە دۆخی جەستەیی ئێستا رێگای پێنادات لە پاڵەوانیەتیی رۆلان گارۆسدا بەشداری بكات.
لە 6 پاڵەوانیەتیی رابردووی رۆلان گارۆسدا، كلیستەرز تەنیا لە یەك پاڵەوانیەتییدا بەشداری كردووە.
كلیستەرز ئومێدی ئەوە دەكات لە كاتێكی گونجاودا چاك ببێتەوە بۆ ئەوەی بەشداری لە پاڵەوانیەتیی رۆسمالنی هۆڵەندی بكات.