ساندرۆ نهێنییەكان ئاشكرا دەكات: بەیڵ دەیەوێ بچێتە بەرشەلۆنە
ساندرۆ لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی گوتی هاوڕێكەم لە تۆتنهام زۆر حەز بە هاتنە بەرشەلۆنە دەكات و ئەو پێی وایە بەرشەلۆنە باشترین یانەی جیهانە و یاریكردن بۆ ئەو یانەیە بە خەونی خۆی دەزانێت.
زانراوە كە بەیڵ داواكراوترین یاریزانی ئێستای ئینگلتەرایە و چەندین یانەی ناو ئەو وڵاتە و ئیتاڵیا و ئیسپانیا داوای دەكەن و لە نێویاندا ریال مەدرید و بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلان و میلان و یۆڤنتۆس دێن.
بەیڵ بە باشترین پشتگری لاوی ئێستای ئەوروپا دادەنرێ.