لە هەولێر باشترینەكانی مێدیای وەرزشی وتۆپی پێی هەولێر خەڵات كران
گوڵان: كارزان كانەبی
لە هۆڵی سەركەوتن بەسەرپەرشتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان وبە ئامادەبوونی هەریەك لە ئومێد خۆشناو سكرتێری یەكێتی لاوان و ئیدریس نێچیرڤان بارزانی و ژمارەیەكی زۆری كەسایەتی وەرزشی، باشترینەكانی سێ یەمین ڕاپرسی مێدیایی وەرزشی و تۆپی پێی هەولێر لە شاری هەولێر خەڵات كرا، لە مەڕاسیمەكەشدا هەریەك لە شێرزان عەبدول سەمەد وئومێد خۆشناو تیشكیان خستە سەر، لایەنەكانی ڕاپرسیەكە كە بە كارێكی باشیان زانی، كە ئەمساڵ جیا لە ساڵانی تر ڕاپرسیەكە بە شێوەیەكی شەفاف بووە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دەزگا ڕاگەیاندنەكان و نوێنەری یانەكانی كوردستان باشترینەكانی ئەمساڵ دەست نیشان كراوە، دواتریش لەلایەن ئیدریس بارزانی خەڵات ودیاری بەسەر باشترینەكانی شاری هەولێر دابەشكرا وكارزان كانەبی پەیامنێری گۆڤاری گوڵان وەكو باشترین رۆژنامەنوسی وەرزشی لە شاری هەولێر خەڵات كرا.ئەمەش ناوی خەڵات كراوەكانە.
باشترین كەسایەتی وەرزشی : تاریق عەبدول رەحمان
باشترین ناوبژیوانی تۆپی پێی : محەمەدحوسێن
باشترین رۆژنامەنوسی وەرزشی : كارزان كانەبی
باشترین ئامادەكارو شیكەرەوەی وەرزشی لە رۆژنامەكان:ئەرسەلان عەبدوڵڵا
باشترین پەیامنێری وەرزشی تیڤی : سامان سلێمان
باشترین تیڤی لە ئامادەكاری هەواڵی ناوەخۆی: ئاسۆ سپۆرت
باشترین تیڤی لە ئامادەكردنی هەواڵی جیهانی : كوردستان تیڤی
باشترین تیڤی لۆكاڵی لە گواستنەوەی یارییەكان :ئاسۆ سپۆرت
باشترین یانە لە پێگەیاندنی یاریزان : یانەی هەندرێن
بەرچاوترین سەرۆك یانە : حاكم جەمال سەرۆكی یانەی هەندرێن
باشترین ڕاهێنەر عەبدول سەمەد جەوهەر یانەی هەندرێن
باشترین یاریزان: كۆسرەت بایزلە یانەی هەولێر
باشترین گۆڵپارێز: سەرهەنگ موحسین لە یانەی هەولێر