ڤان دێر ڤارت: یاریزانە بچووكەكان دەیانەوێ بۆ بەرشەلۆنە و ریال مەدرید یاری بكەن

ڤان دێر ڤارت: یاریزانە بچووكەكان دەیانەوێ بۆ بەرشەلۆنە و ریال مەدرید یاری بكەن
رافایل ڤان دێرڤارتی یاریزانی یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی گوتی دەمەوێ بەشداری لە خولی یانە پالەوانەكانی ئەوروپا بكەم لە وەرزی داهاتوودا، بەڵام كاتێك ئەوە رووی نەدا و یانەكەم سەرنەكەوت داوای رۆیشتن ناكەم.
ڤان دێرڤارتی هۆڵەندی گوتی ناكرێ مرۆڤ هێندە خۆپەرست بێت بڵێ ئەگەر لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یاری نەكەم دەڕۆم، پێویستە ئەمساڵ پێشانی بدەین كە ئێمە شایستەی ئەوەین لە وەرزی داهاتوودا بەشداری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكەین، هەروەها دەبێ یارمەتی یانەكەمان بدەین بۆ ئەوەی ئەوە بكات.
لەبارەی خولەكەوە ڤارت گوتی یاریزانە بچووكەكان ویستی یاریكردن لە بەرشەلۆنەو ریال مەدریدو مانچستەر یونایتدیان هەیە، چونكە تیشكیان دەكەوێتە سەر، من ئەوەم ناوێ، چونكە من لەوێ بووم و ئێستا هاتوومەتە ئێرە، لەوێش و لێرەش دڵخۆشم و كێشەم نییە.
هەروەها گوتی سەرنەكەوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا مانای ئەوە نییە كە پێویستە ئەو یانەیە جێبێڵیت.
Top