دەنگۆی رۆیشتنی سنایدەر سەر هەڵدەداتەوە

دەنگۆی رۆیشتنی سنایدەر سەر هەڵدەداتەوە
جارێكی تر دەنگۆی رۆیشتنی ویسلی سنایدەری یاریزانی هۆڵەندی لە یانەی ئینتەرمیلان سەرهەڵدەداتەوە.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كرد سەرلەنوێ ئەگەری رۆیشتنی سنایدەر لە یانەی ئینتەر سەری هەڵداوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو یاریزانە لە وەرزی ئەمساڵدا لەگەڵ یانەكەیدا دەستبەتاڵ دەرچوو و نەیتوانی هیچ شتێك بكات لە بەرامبەر نازناوەكاندا.
رۆژنامەكانی ئیتاڵیا گوتیان سنایدەر بەرپرسانی یانەكەی ئاگادار كردووەتەوە كە هاوینی داهاتوو دەیەوێ ئیتاڵیا جێبێڵێت.
هەر ئەو سەرچاوانە ئاشكرایان كردووە كە رووگەی داهاتووی سنایدەر یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دەبێت، ئەو یاریزانەش ئاماژەی رەزامەندبوونی بۆ بەرپرسانی ئەو یانەیە ناردووە.
هاوینی رابردوو مانچستەر یونایتد هەوڵی زۆری بۆ كڕینی ئەو یاریزانە دا، بەڵام هەوڵەكانی بێئاكام بوون.
Top