روونی و ڤان پێرسی ركابەری لەسەر نازناوی باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی دەكەن
پێشبینییەكان بەلای ئەوەدا دەچن كە رۆبن ڤان پێرسی نازناوی باشترین یاریزان بباتەوە لەبەرئەوەی تا ئێستا 27 گۆڵی لە وەرزی ئەمساڵدا تۆمار كردووە و بەوەش پێشەوایەتی یانەكەی كردووە بۆ ئەوەی پلەی سێیەمی خولەكە بەدەست بێنێت.
ركابەری سەرەكی یان داڤید سیلڤا دەبێت كە 13 گۆڵی دروستكردووە یان واین روونی كە 23 گۆڵی تۆمار كردووە و یانەكەی ئێستا پێشەنگی خولەكەی گرتووە.
هەریەك لە سێرجیۆ ئەگوێرۆ، ۆلكەر، ئەلیكس چامبەرلین، دانیال ستۆریج و دانی ویلباك پاڵێوراوی سەرەكین بۆ نازناوی باشترین یاریزانی لاوی ساڵ.