ئۆڵۆمپیادی لەندەن.. وێستگەیەكی میترۆ بەناوی لیۆنیل میسی

ئۆڵۆمپیادی لەندەن.. وێستگەیەكی میترۆ بەناوی لیۆنیل میسی
لەگەڵ نزیكبوونەوەی دەستپێكردنی یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی لەندەن 2012 لەهاوینی داهاتوو، خۆئامادەكردنی شارەوانی شاری لەندەن بۆ میوانداری ئەم ڕووداوە وەرزشیە جیهانیە گەیشتە لوتكە، لەمباریەوە نەخشەی میترۆی شاری لەندەن لەژێر زەوی بۆ ئۆڵۆمپیاد ئاشكراكرا و ناوی ئەستێرەكان بەسەر 361 وێستگەكانی میترۆ دابەشكرا.
لەنێو ئەو ئەستێرانەی كە ناویان لەسەر وێستگەكانی میترۆ دانراوە ناوی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە لیۆنیل میسی لەپێشەوە دێت كە یەكێكە لەبەناوبانگترین وەرزشوانانی جیهان و بەشداری لەیارییەكانی ئۆڵۆمپیادی پەكین 2008ی كردووە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئەرژەنتین و توانیان میدالیای زێڕ لەیاری تۆپی پێ بەدەست بهێنن دوای ئەوەی لەیاری كۆتایی لەهەڵبژاردەی نایجیریان بردەوە بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر، هەر بۆیە ناوی یاریزانان خافێر ماسكیرانۆ و كارلۆس تیڤیز وەك ڕێزلێنانێك بۆیان لەگەڵ میسی لەسەر وێستگەكانی میترۆی لەندەن دانراوە.
Top