ئینتەرمیلان لەڕاهێنەر بێلسا نزیك دەبێتەوە

ئینتەرمیلان لەڕاهێنەر بێلسا نزیك دەبێتەوە
رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كەوا ماسیمۆ مۆراتی سەرۆكی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی گەیشتۆتە ڕێككەوتن لەگەڵ ڕاهێنەری ئەرژەنتینی مارسیلۆ بێلسا ڕاهێنەری ئێستای یانەی ئەتلەتیك بیلباوی ئیسپانی بۆئەوەی ئەركی ڕاهێنانی یانەی ئینتەر وەربگرێت لەدوای تەواو بوونی یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا.
رۆژنامەكە ئەوەشی ڕاگەیاند كە بێلسا ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ وەرگرتنی ئەركی ڕاهێنانی یانەی نیراتزۆری لەوەرزی داهاتوو، بەڵام چەند مەرجێكی داناوە پێش ئەوەی بۆندەكە مۆر بكات، ڕۆژنامەكە ڕوونی كردۆتەوە كە بێلسا داوای لەمۆراتی كردووە لەگەڵ هاتنی بۆ یانەی ئینتەر چەند یاریزانێك بكڕێت كە لەیانەی بیلباو یاری دەكەن كە ئەوانیش بریتین لەیاریزانان ئیتۆراسپی و ئۆسكار دی ماركۆس و مۆنیان و سۆسایتا.
شایانی باسە تەنیا لەم وەرزەدا بەهۆی خراپی ئەنجامەكانیەوە، یانەی ئینتەر میلان پەنای بۆ سێ ڕاهێنەر بردووە كە پێكهاتبوون لەگاسپەرینی و كلاودیۆ ڕانیێری و ئەندریا ستراماچۆنی.
Top