فالكاو: چێلسی و مان سیتی منیان دەوێت؟ ئەوە ئاساییە!

فالكاو: چێلسی و مان سیتی منیان دەوێت؟ ئەوە ئاساییە!
رادمێل گارسیا فالكاو هێڕشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی توانی لەڕاپۆرتە هەواڵەكانی كەمكردەوە سەبارەت بەبایەخدانی هەردوو یانەی چێلسی و مانچستەر سیتی ئینگلییزی بەتواناكانی ئەو، فالكاو لەیەكەم وەرزی لەخولی ئیسپانیا ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و لە37 یاری بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ 26 گۆڵی تۆماركردووە.
هێرشبەری هەڵبژاردەی كۆلۆمبیا لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ڕۆژنامەكان دەڵێن هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و چێلسی منیان دەوێت، بەڵام من هێمنم بەرامبەر ئەم هەواڵانە، من دەزانم كە خولی ئیسپانیا لەسەرتاسەری جیهان سەیری دەكەن بۆیە ئاساییە ئەگەر ئاستێكی باش پێشكەش بكەم ئەوە چەندین یانە بایەخم پێدەدات.
هەروەها فالكاو گوتی: من هەموو هەوڵەكانم بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تەرخان دەكەم بۆئەوەی سەركەوتوو بین لەكۆتایی وەرزدا، من خۆم یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدم هەڵبژارد و خۆشحاڵم بەم دەست نیشانكردنە، من زۆر خۆشحاڵم كە لەخولی ئیسپانیا یاری دەكەم چونكە باشترین خولە لەجیهان.
شایانی باسە یاریزان فالكاو لەهاوینی ساڵی 2011 پێوەندی بەیانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كرد لەیانەی پۆرتۆی پورتوگالیەوە بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆئەوەی شوێنی هەردوو یاریزان سێرجیۆ ئەگوێرۆ و دییگۆ فۆرلان پڕ بكاتەوە كە یانەی ئەتلەتیكۆیان بەجێهێشت.
Top