یانەی سۆلاڤ پاڵەوانی پاسكیل سواری كەركوك بوو

یانەی سۆلاڤ پاڵەوانی پاسكیل سواری كەركوك بوو
لەشاری كەركوك لەسەر ڕێگای لەیلان –قادر كەرەم، بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی پاسكیل سواری عێراقی لقی كەركوك، پاڵەوانێتی پاسكیل سواری یانەكانی شاری كەركوك لەئاستی لاوان بە بەشداری هەریەك لەیانەكانی (سەورە، حەویجە، باباگوڕگوڕ، پردێ، سۆلاڤ) ئەنجامدرا، لەپاڵەوانێتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربووی یانەكان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد. ئەنجامی كۆتاییش بەمشێوەیەی خوارەوە بوو.
ئاستی تاك
1-بەڵێن ئازاد/ یانەی سۆلاڤ
2-موراد ئەمین/ یانەی سۆلاڤ
3-محەمەد حەسەن/ یانەی باباگوڕ گوڕ
ئاستی تیپ
1-یانەی سۆلاڤ
2-یانەی باباگوڕ گوڕ
3- یانەی سەورە
Top