بە سەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی باسكەی كوردستان، لەشاری سلێمانی بۆماوەی 3ی ڕۆژ بە بەشداری هەریەك لەتیپی كچانی یانەكانی (سیروانی نوێ، ئەفرۆدێت، سەنحاریب، نەورۆز) پاڵەوانێتی باسكەی لاوانی یانەكانی كوردستان ئەنجامدرا، ڕۆژانەش یارییەكان لەشاری سلێمانی بەشێوازی خول لەنێوان تیپە بەشداربووەكان ئەنجامدەدرا، لەیاری كۆتایی خولەكەشدا هەردوو یانەی سیروانی نوێ و سەنحاریب بەیەك گەیشتن، لەم یاریەشدا كچانی سیروانی نوێ توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی (69-17)خاڵ ببەنەوە و ببنە پاڵەوانی خولەكە و لەیاری دیاریكردنی پلەی سێیەمی خولەكەش كچانی نەورۆز لەكچانی ئەفرۆدێتیان بردەوە بەئەنجامی (41-18)خاڵ، لەكۆتاییشدا خەڵات و دیاری بەسەر تیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا.