شەقڵاوە میوانداری بادمنتۆنی كوردستان دەكات

شەقڵاوە میوانداری بادمنتۆنی كوردستان دەكات
بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاری بادمنتۆن لەشارەكانی كوردستان و زیاتر گرنگی دان بەم یارییە، یەكێتی ناوەندی بادمنتۆنی كوردستان بڕیایداوە لەڕۆژی 12ی ئەم مانگە لەهاوینەهەواری شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، پاڵەوانێتی بادمنتۆنی یانەكانی كوردستان لەهۆڵی یانەی شەقڵاوە ئەنجامبدرێت، یارییەكانیش بۆئاستی پێشكەوتوان دەبێت، واش بڕیارە زیاتر لەبیست یانەی شارەكانی كوردستان بەشداری بكەن لەململانێیەكانی خولەكە، نەوزاد حوسێن سەرۆكی یەكێتی بادمنتۆنی كوردستان گوتی «ئێمە ئامادەكاری باشمان كردووە بۆئەوەی ئەم پاڵەوانێتیە بەسەركەوتویی بێتە ئەنجامدان، هیچ كێشەو گرفتێكمان نییە و ماوەی پاڵەوانێتیەكەش 3ڕۆژ دەخایەنێت.
Top