پێنجشەمەی داهاتوو قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی تۆپی دەستی عێراق دەست پێدەكات

پێنجشەمەی داهاتوو قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی تۆپی دەستی عێراق دەست پێدەكات
یەكێتی تۆپی دەستی ناوەندی عێراقی بڕیاریدا ڕۆژی 12ی ئەم مانگە كە دەكاتە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، یارییەكانی قۆناغی دووەمی خولی تۆپی دەستی بژاردەی یانەكانی عێراقی دەستپێبكات. فەلاح نعێمی سەرۆكی یەكێتی تۆپی دەستی عێراقیش ئەوەی ئاشكرا كرد، كە ئەم كاتەمان بە كاتێكی شایستە زانیوە بۆئەوەی ململانێیەكانی قوناغی دووەمی تێدا ئەنجامبدەین، چونكە ئێمە دەبێت هەڵبژاردەی عێراقیش دیاری بكەین، بۆ پاڵەوانێتیەكانی دەرەوە بەتایبەتی بۆپاڵەوانێتی عەرەبی لەوڵاتی ئوردەن كەبڕیارە یارییەكانی لەمانگی ئایاری داهاتوو دەستپێبكات و لەمانگی حوزەیرانیش هەڵبژاردەی لاوان دەچێتە وڵاتی قەتەر بۆ بەشداری كردن لەپاڵەوانێتیەكە، لەقۆناغی دووەمی خولی بژاردەی عێراقیش چەند یانەیەكی شارەكانی كوردستان بەشدارن و هیوایان وایە كە ئەنجامی شایستە بەدەستبهێنین.
Top