هەولێر لە ئیست بەنگاڵی هیندی بردەوە
دوێنی شەو یانەی هەولێر لە یارییەكی گرنگدا لە یانەی ئێست بەنگالی هیندی بردەوە.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا، یانەی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی ئێست بەنگاڵی هیندی بووە لە گێمی یەكەمی یارییەكە سەڕە رای ئەوەی یانەی هەولێر چەندین هێرشی یەك لە دوای یەكی بردە سەر گۆڵی تیپی میوان بەڵام گشت هەوڵەكانی بێ سوود بوو، ئەم گێمە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.لەگێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەولێر بە پڵانی ڕاهێنەرەكەیان چەندین هێرشیان بردە سەرگۆڵی میوان لەم ناوەشدا یانەی هەولێر دوو لێدانی سزای بۆهەژماركراو یاریزان عەبدول رەزاق حوسێن توانی هەردوو هەلەكە بقۆزێتەوە دووگۆڵ بۆیانەی هەولێر تۆماربكات ویارییەكەش بەم ئەنجامە بەكۆتایی هات، یانەی هەولێر كۆی خالەكانی بۆ7خاڵ بەرز كردوە.