دیل پیرۆ لەبەردەم یاری ژمارە 700 دایە
دیل پیرۆ تا ئێستا 699 یاری بۆ یانەی یۆڤنتۆس كردووە و دوای یاری بەرامبەر یانەی ناپۆلی بوو كە یانەكەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەركەوتنی تێدا بەدەست هێنا.
ئەو ئەستێرەیە تا ئێستا 287 گۆڵی بۆ یانەی یۆڤنتۆس لە هەموو پاڵەوانیەتییەكاندا تۆمار كردووە كە ئەوە ژمارەیەكی پێوانەییە و ئەو یاریزانە گۆڵەكانی لە 11 پاڵەوانیەتیی جیاوازدا تۆمار كردووە.
تۆماری دیل پیرۆ لەگەڵ یۆڤنتۆس بەم شێوەیەیە:
473 یاری لە خولی پلە یەكی ئیتاڵی و 35 یاری لە خولی پلە دووی ئیتاڵی و 55 یاری لە جامی ئیتاڵیا و 6 یاری لە جامی سوپەری ئیتاڵی، 89 یاری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، 3 یاری لە یارییەكانی قۆناخی سەركەوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، 28 یاری لە جامی یەكێتیی ئەوروپا، 4 یاری لە قۆناخی سەركەوتن بۆ جامی یەكێتیی ئەوروپا، 3 یاری لە جامی ئەنتەرتۆتۆ، 2 یاری لە جامی سوپەری ئەوروپی و یەك یاری لە مۆندیالی یانەكان كە كۆی هەموو ئەو یارییانە دەكاتە 699 یاری.