فێرمالین: وەرزی داهاتوو لە هەمووان دەبەینەوە
فێرمالین پێی وایە ئەو ئاستەی لە چەند هەفتەی رابردوودا یانەی ئەرسناڵ پێشكەشی كرد باشترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئەرسناڵ لە توانایدایە ركابەری لەسەر نازناوی خولی ئینگلیزی بكات.
ئەو بەرگریكەرە بەلجیكییە گوتی هەمووان ئەو ئاستە بەهێزەیان بینی كە پێشكەشمان كرد لە چەند هەفتەی رابردوودا، تاكە كەموكورتی وەرزی ئەمساڵمان ئەوەبوو كە ئاستمان جێگیر نەبوو و تووشی ژمارەیەك كەوتن هاتین، بەڵام ئەستەمە وەرزی داهاتوو ئەمە دووبارە ببێتەوە و دڵنیام لەوەی ئێمە دەتوانین لە هەمووان ببەینەوە.
هەروەها گوتی ئەوەی پێویستمان پێیەتی خۆپاراستنە لە پێكانی یاریزانەكان، هەروەها پابەندبوون بە تەكتیكەوە، چونكە بەرگری ئێمە بێهێز نییە وەك ئەوەی هەندێك باسی دەكەن، لەبەرئەوەی هێزی بەرگریمان تەنیا لە توانای بەرگریكەراندا نییە، بەڵكە پابەندە بە ئاستی هەموو تیپەكەوە بە شێوەیەكی گشتی.
ئەرسناڵ لە دوا 9 یاری خۆیدا 8 بردنەوەی بەدەست هێناوە و زۆر خێرا بەرەو پلەكانی پێشەوەی خولی ئینگلیزی دەڕوات.