دوای پیرلۆ و نێستا، یۆڤنتۆس بەنیازی سیدۆرفە

دوای پیرلۆ و نێستا، یۆڤنتۆس بەنیازی سیدۆرفە
رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كرد یانەی یۆڤنتۆس بیر لە هێنانی كلارنس سیدۆرف بۆ ریزەكانی دەكاتەوە.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە یۆڤی بەنیازە لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا دوای تەواوبوونی گرێبەستی سیدرۆف لەگەڵ میلان، ئەو یاریزانە بە یاریكردن لە ریزەكانیدا رازی بكات كە پێشتر 4 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای لەگەڵ 3 تیپی جیاوازدا بەدەست هێناوە.
رۆژنامەكە لەسەرچاوەكانی خۆیەوە لە شاری میلانۆی ئیتاڵی گواستەوە كە یۆڤنتۆس بیر لەو گرێبەستە خۆڕاییە دەكاتەوە، بە تایبەت كە وەرزی داهاتووی دەگەڕێتەوە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و پێویستی بە یاریزانی بە ئەزموون بۆ ئەو پاڵەوانیەتییە هەیە.
لەبەرئەوە بیانكۆنێری بیر لە هێنانی سیدۆرفی تەمەن 36 ساڵ دەكاتەوە تا ئەزموونی زیاتر لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا بەدەست بێنێت.
ئەگەر هاتنی سیدرۆف رووبدات ئەوە دەبێتە دووبارەبوونەوەی كاری هاوینی رابردوو كاتێك یۆڤی ئەندریا پێرلۆی كڕی و ئەوی راسپارد تا هەوڵی هێنانی ئەلیساندرۆ نێستاش بدات.
Top