نیو ملیۆن كەس دەیانەوێ ئامادەی یاری نێوان برووسیا دۆرتمۆند و بایرن میونشن بن

نیو ملیۆن كەس دەیانەوێ ئامادەی یاری نێوان برووسیا دۆرتمۆند و بایرن میونشن بن
یانەی برووسیا دۆرتمۆند 450 هەزار داواكاری بۆ كڕینی بلیتی یاری نێوان یانەكە و یانەی بایرن میونشن لە خولی ئەڵمانی پێگەیشت كە سبەی چوارشەمە لەسەر یاریگای ئیدۆنا پارك بەڕێوەدەچێت و ئەنجامی یارییەكە تارادەیەكی زۆر چارەنووسی نازناوی خولەكە لە وەرزی ئەمساڵیدا یەكلا دەكاتەوە.
لە ماوەی تەنیا 10 خولەكدا كۆی 80 هەزار بلیتی ئەو یارییە فرۆشران كە یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پارك میوانداری دەكات كە گەورەترین یاریگایە لە ئەڵمانیا و یارییەكە بۆ 200 وڵاتی جیاواز دەگوازرێتەوە.
هانز یواخیم فاتسكەی بەڕێوەبەری گشتی لە یانەی برووسیا دۆرتمۆند گوتی یانەكەی 450 هەزار داواكاری بۆ ئامادەبوونی یارییەكە پێگەیشتووە، لە كاتێكدا ژمارەیەكی زۆری بلیتی یارییەكەی فرۆشتووە كە نزیكەی 50 هەزار دانەیە.
بەر لە یارییەكە برووسیا دۆرتمۆند بە 66 خاڵ پێشەنگی خولەكەی گرتوە بە جیاوازی 3 خاڵ لە بایرن میونشن، بەڵام یانەی میونشن بەجیاوازییەكی زۆری گۆڵ لە پێش یانەی خاوەن یاریگاوەیە.
Top