مانچینی: ئەگەر هاوڕێی بالۆتێلی بوومایە لە نێو یاریگادا، لێم دەدا

مانچینی: ئەگەر هاوڕێی بالۆتێلی بوومایە لە نێو یاریگادا، لێم دەدا
رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی بێئومێدبوونی خۆی لە ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری یانەكەی درێژە پێدا كاتێك گوتی ئەگەر هاوڕێی بالۆتێلی بوومایە لە نێو یاریگادا لێم دەدا.
مانچینی لە بارەی قسەكردن لەگەڵ بالۆتێلییەوە كە رۆژی پێنجشەمە دووچاری رووداوێكی تری هاتووچۆ هات گوتی من رۆژانە قسە لەگەڵ ئەودا ناكەم چونكە ئەگەر ئەوە بكەم دەبێ بچمە لای پزیشكی دەروونی.
مانچینی كە تیپەكەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەرسناڵ لە چوارچێوەی خولی ئینگلیزی ئامادە دەكات گوتی لە هەستی هاوڕێكانی تێدەگەم، پێك گوت ئەگەر بەر لە 10 ساڵ پێكەوە لە نێو یاریگادا یاریمان بكردایە، بێگومان لێم دەدای.
هەروەها روونی كردەوە كە هاوڕێكانی دەتوانن یارمەتی ئەو بدەن، ئەو یاریزانێكی گرنگە و دەتوانێ یەكێك بێت لە باشترینەكانی ئەوروپا، تەنیا پێویستی بەوە هەیە یارمەتی بدرێت.
Top