كۆیت لیڤەرپوول جێدەهێڵێت

كۆیت لیڤەرپوول جێدەهێڵێت
رۆژنامەی دەیلی میلی ئینگلیزی ئاشكرای كرد دیرك كۆیتی یاریزانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا ریزەكانی ئەو یانەیە جێدەهێڵێت بەرامبەر تەنیا یەك ملیۆن یۆرۆ، دوای ئەوەی بریكاری ئەو یاریزانە ئاشكرای كرد كۆیت دەیەوێ بچێتە هەر یانەیەكی تری ئەوروپی.
كۆیت یەكێكە لە ژمارەیەك یاریزان كە لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا ریزەكانی لیڤەرپوول جێدەهێڵێت لەپاڵ هەریەك لە فابیۆ ئۆریلۆ و ماكسی رۆدریگز.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كردووە كە بڕگەیەك لە گرێبەستی كۆیتدا هەیە كە رێگەی پێدەدات بچێتە هەر یانەیەكی تری ئەوروپی بەرامبەر یەك ملیۆن یۆرۆ.
یانەكانی ڤیۆرەنتینا و رۆما و گەڵاتەسەرای و فینۆرد بایەخ بە كڕینی كۆیت دەدەن.
Top