بابتێستا: رانێری دەیەویست لە رۆما بمكوژێت

بابتێستا: رانێری دەیەویست لە رۆما بمكوژێت
خۆلیۆ بابتێستای هێرشبەری بەرازیلی كە پێشتر لە یانەی رۆمای ئیتاڵی یاریكردووە گوتی لە كاتی یاریكردنم لەو یانەیە كلاودیۆ رانێری راهێنەری ئەوكاتی یانەكە دەیویست بمكوژێت و ئایندەی تۆپی پێم وێران بكات.
بابتێستا لە 2008 تا 2011 بۆ یانەی رۆمای ئیتاڵی یاری كردووە و لەو ماوەیەدا 57 یاری كردووە و 12 گۆڵی تۆمار كردووە.
بابتێستا هێرشبەرێكی بەتوانای بەرازیلە و ئێستا لە یانەی مەلەگەی ئیسپانی یاری دەكات.
ئەو هێرشبەرە لە لێدوانی بۆ رادیۆی لانسیتی ئیتاڵی گوتی رانێری هۆكاری فەشەل هێنانی منە، نازانم ئەو بۆچی دەیویست من وێران بكات، ئەو دەیویست من لە یانەكە بڕۆم و بەوەش دژایەتییەكی گەورەی منی دەكرد
Top