فیدرەر: ئارەزووم بینینی كاكایە و نیمار ناناسم

فیدرەر: ئارەزووم بینینی كاكایە و نیمار ناناسم
رۆجێ فێدرێری یاریزانی تێنسی سەرزەوی سویسری و خاوەنی 16 نازناوی پاڵەوانیەتییەكانی گراند سلام و خاوەنی پلەی سێیەمی ریزبەندی جیهانی، ئارەزووی ئەوە دەكات لە نزیكەوە چاوی بە ریكاردۆ كاكای ئەستێرەی بەرازیلی بكەوێت كاتێك سەردانی بەرازیل دەكات بۆ ئەنجامدانی چەند یارییەكی تێنس لە ئەمەریكای باشوور.
فیدرەر لە پاڵەوانیەتیی میامیدا درێسێكی هەڵبژاردەی بەرازیلی وەرگرت، بەڵام كاتێك پرسیاری لێكرا لەبارەی ئەو یاریزانەوەی كە ناوی نیمارە، گوتی من ئەو ناناسم چونكە نەمبینیوە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیلدا یاری بكات.
ئەو درێسەی درایە فێدرێر درێسی نیماری هێرشبەری هەڵبژاردەكە بوو كە درێسی ژمارە 11یە.
فێدرێر لە چاوپێكەوتنی تەلەڤزیۆنێكی بەرازیلیدا گوتی لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا سەردانی بەرازیل دەكەم، هیوادارم لەوێ كاكا ببینم چونكە یەكێكە لە بەهێزترین تیپەكانی جیهان لە تۆپی پێدا وئەو چەندین یاریزانی بە توانا و لێهاتووی هەیە و كاكا یەك لەو یاریزانانەیە كە هیواخوازم لە نزیكەوە راستەوخۆ چاوم پێی بكەوێت.
Top