تۆپی سەرمێزی برایەتی بەرەو توركیا هەڵدەفڕێ
وابڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو رێككەوتی 6-4-2012 لە رێگای فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی شاندی تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی برایەتی بەرەو وڵاتی توركیا بەرێكەوێت، سەبارەت بەئامانج وسەفەركردنی تۆپی سەمێزی یانەی وەرزشی برایەتی قەلەندەر نەسرەدین دەستەی كارگێری وسەرپەرشتیاری تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی برایەتی رایگەیاند: بەڵێ بڕیارە هەینی داهاتوو شاندی تۆپی سەرمێزی یانەكەمان بەرەو وڵاتی توركیا سەفەر بكات، ئامانجیش لەسەفەر كردنی شاندەكەمان خۆ ئامادەكرنی تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی برایەتی بۆ هەردوو خولی نایابی تۆپی سەرمێزی كوردستان و عێراقە، كە وابڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عێراق بەرێوە بچێت، پاشان قەلەندەر وتی: شاندەكە چوار یاریزان وراهێنەر و سەرپەرشتیار و ئەندامێكی یانەكە دەبنە هاوڕێی گەشتەكە،دواتر وتی: تۆپی سەرمێزی یانەكەمان بۆندی لەگەڵ سێ یاریزانی كورد مۆر كردووە بۆ تۆكمە كردنی ریزی یانەكەمان و ئومێد دەكەین بتوانین ئەنجامی باش بەدەست بێنین هەر وەك چۆن لە ساڵانی رابردوو ئەنجامی باشی بەدەست هێناوە.