ئەمرۆ پێج شەمە لەپەروەردەی خەبات ڤیستیڤاڵی وەرزشی ساڵانەی قوتابخانەكان بەرێوەدەچێت
بریارە ئەمرۆ پێنج شەمە بەبەشداری سەرجەم قوتابخانەكانی پەروەردەی خەبات ڤیستیڤاڵی وەرزشی قوتابخانەكان ئەنجام بدرێت.
وەكو پرۆگرامی ساڵانەی خۆی بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی ڕەوەتی وەرزشی لە سنوری پەروەردەی خەبات، بەشی چاڵاكی وەرزشی و دیدەوانی پەروەردەی خەبات ئەمرۆ پێنجشەمە لەسەر یاریگای یانەی خەبات لە ژێر چاودێری رزگار مستەفا قایمقامی قەزای خەبات هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەكانی سنوری قەزای خەبات، پێشبینیش دەكرێ رێژەیەكی زۆری قوتابخانەكان بەشداری ڤیستیڤاڵەكە بكەن،لە بارەی ئەنجامدانی ڤیستیڤالەكەش حەكیم كانەبی بەرپرسی چاڵاكی وەرزشی ودیدەوانی پەروەردەی خەبات گوتی "وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان ئەم ڤیستیڤاڵە ئەنجام دەدەین، ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەوەی بتوانین بەسەركەوتیترن شێوە پێشوازی لەم ڤیستیڤاڵە بكەین وهیچ وگرفتێكمان نیە بەهیوای ئەوەین بەباشترین شێوە ڤیستیڤاڵەكە ئەنجام بدەین، پێشتریش كۆبونەوەمان لەگەڵ سەرجەم مامۆستایانی وەرزشی سنووری پەروەردەی خەبات ئەنجام دابوو تەواوی رێنماییەكانمان پێان گووتبوو .