پەروەردەی دەشتی هەولێرئەمرۆ پاڵاوتنی یارییەكانی گۆرەپان ومەیدان ئەنجام دەدات
وەكو بەرنامەی ساڵانەوبەمەبەستی خزمەت كردنی زیاتری یارییە رێكخراوەكانی بۆخۆئامادەكردن بۆئەنجامدانی ڤیستیڤالی ساڵانەی قوتابخانەكانی پەروەردەی دەشتی هەولێر، بەشی چاڵاكی وەرزشی ودیدەوانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی هەولێر ئەمرۆ لە قەزای دەشتی هەولێر یارییەكانی پاڵاوتنی ڤیستیڤاڵی قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی دەشتی هەولێر ئەنجام دەدات، واشبریارە لە رۆژانی داهاتوو ڤیستیڤالی گشتی قوتابخانەكان ئەنجام بدرێت.ئەمرۆ تەنیا پاڵاوتن بۆگشت قوتابخانەكان دەست پێدەكات.