یانەی هەولێربۆند لەگەڵ یاریزانانی تیپی پایسكلسواریش مۆركرد

یانەی هەولێربۆند لەگەڵ یاریزانانی تیپی پایسكلسواریش مۆركرد
گوڵان : كارزان كانەبی
دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانانی تیپی پایسكلسواری یانەكەمان مۆركرد بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەی هەولێر بەشداری لە پاڵەوانێتی كوردستان و عێراق بكەن.
بەفەرمی یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ پێنج یاریزانی تیپی پایسكلسواری مۆركرد بۆ ماوەی دوو ساڵ بەمشێوەیە.
1- سلێمان سامی بە بڕی (3) ملیون دینار.
2- ئامان شێرزاد بە بڕی (3) ملیون دینار
3- ماسیمۆ فەریق بە بڕی (2) ملیون دینار.
4- جۆڤان تۆمی بە بڕی (2) ملیون دینار.
5- رێباز موزفەر بە بڕی (2) ملیۆن دینار.
جێگەی باسە تیپی پایسكلسواری یانەكەمان لە وەرزی رابردوو توانی پلەی دووەم لەسەر ئاستی پێشكەوتووان لە خولی عێراق بە دەستبهێنێت و بووە پاڵەوانی كوردستان و هەروەها تیپی پێشكەوتووان بەشداری لە پاڵەوانێتی یانەكانی وڵاتانی عەرەبی كرد، كە لە ئێمارات بەرێوەچوو و زۆربەی هەرە زۆری یاریزانانی ئەم تیپە لە ریزەكانی هەڵبژاردەی عێراق یاری دەكەن و هەردوو راهێنەر موسی موحسین و عەبدولقادر نورەدین راهێنەری هەڵبژاردەكانی عێراقن لەم یارییە.
Top