لەجامی یەكێتی ئاسیا ئەمرۆهەولێر لە هیندستان
بریارەئەمرۆچوارشەمەلە وڵاتی هیندستان یانەی هەولێر ڕووبەرووی یانەی ئیست بەنگالی هندی ببیتەوەلەكاتژمێر 12و45خولەك .
لە میانی یارییەكانی جەولەی سێ یەمی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا،بریارە ئەمرۆ چوارشەمەیانەی هەولێر لە سێ یەم یاری خۆیدا لە جامی ئاسیا رووبكاتە وڵاتی هیندستان و لە یارییەكی چارەنوسازدا ڕووبەرووی یانەی ئیست بەنگالی هیندی ببێتەوە، یانەی هەولێر پێش ئەنجامدانی ئەم یارییە چارەنوسازە سێ یاری دۆستانەی ئەنجامداوە بەرامبەر هەریەك لە یانەكانی نەفت و شەرگات وبەغدا و ئەنجامەكانیشی وەكو پێویست بووە رۆژی دوێنی شەمەش یانەی هەولێر لە رێگای فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرە بەڕەوو وڵاتی ئیمارات بەرێكەوت دواتریش دوای مانەوەی یەك رۆژ لە ئیمارات ڕوو لە وڵاتی هیندستان دەكات، سەبارەت بە ئامادەكاری بۆئەم یارییە چارەنوسازە عومەر مەجید یاریدەدەری راِهێنەری یانەی هەولێر بۆسایتی گوڵان سپۆرت" ئێمە ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەو یارییە چارەنوسازە،هەر چەندە یارییەكە لە دەرەوزەی یاریگای خۆمان، بەڵام ئومێدی ئێمە لەم یارییە سەركەوتنە و گەیشتنە بەهیوای خۆمان،هیچ كێشەوگرفتێك لە ریزی یانەكەمان نیە وتەواوی یاریزانەكانمان بۆئەو یارییە ئامادەن،ئێمە دەمانەوەێ بە هەرنرخێك بێت ئەو یارییە ببەینەوە بە سێ خاڵی یارییەكەوە بگەرێنەوە كوردستان بۆئەوەی خۆمان بگەینە پێشەوەی ریزبەندی یانەكانی كۆمەلەكەمان تەواوی یاریزانانی یانەكەشمان ئامادەن بۆئەو یارییە، بێجان ئیبراهیم سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی هەولێر بۆسایتی گوڵان سپۆرت گوتی " هەر چەندە ئێمە لە دوو یاری ڕابردوو لەسەر یاریگای خۆمان نەمان توانویە سەركەوتن تۆماربكەین، چوارخاڵمان لەدەستداوە بەڵام بە پشتیوانی خوای گەورەویاریزانان و دەستەی ڕاهێنەران دەتوانین سەركەوتن بەسەر یانەی ئیست بەنگالی هیندی تۆماربكەین، هەر چەندە ئێمە ئامادەكاریمان كردوە چەند یارییەكی دۆستانەشمان ئەنجامداوە،بەڵام ئومێدمان بە یاریزانانی یانەكەمان هەیە كە بتوانن قەڕەبووی یارییەكانی تر بكەنەوە بۆئەوەی بەسەركەوتن لە وڵاتی هیندستان بگەرێنەوە بڕواشمان بەهێزە بۆسەركەوتن .
ریزبەندی یانەكان
1-یانەی عەروبەی یەمەنی 4خاڵ
2-یانەی كازمەی كوێتی 4خاڵ
3-یانەی هەولێر2خاڵ
4-ئیست بەنگالی هیندی 0خاڵـــ