باسكەی برایەتی،سەركەوت بەسەر باسكەی قەڵادزێ

باسكەی برایەتی،سەركەوت بەسەر باسكەی قەڵادزێ
گوڵان : كارزان كانەبی
لەمیانەی خولی باسكەی پلە یەكی كوردستان و رۆژی هەینی رێككەوتی 31-3 لە شارۆچكەی قەڵادزێ یانەی قەڵادزێ میوانداری یانەی باسكەی برایەتی شاری هەولێری كرد،
هەرچەندە بۆ هەردوو یانە یارییەكە قورس بوو چونكە هەفتەی یەكەمی ئەم خولە بوو، بەڵام باسكەی برایەتی هەرچەندە تاكو ئێستا خاوەن هۆڵی خۆشی نیە، بەڵام لەسەرەتا توانی كۆنترۆڵی خانەخوێ بكات و بە توند و گەرم گوڕی لەنێو هۆڵەكە دەستی كرد بە وەرگرتنی سكۆڵ (خاڵ) ولە نیوەی یارییەكە باسكەی برایەتی توانی بە ئەنجامی (32-12) لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ بێنێت، ولە كۆتایی تایمی سێیەم وچوارەم باسكەی قەڵادزێ وویستی قەرەبوو كردنەوەی سكۆڵەكان بوو، بەڵام یاریزانانی برایەتی بەهۆی ئەنجامە باشەكەی نیوەی یارییەكە بۆی بوو بە پاڵنەرێك كە بتوانی گەرمتر وخێراتر بێت بۆ سەرركەوتن لەسەر ئەم یارییە، بەم شێوەیەش یارییەكە كۆتایی هات بەسەركەوتنی باسكەی برایەتی بەسەر باسكەی قەڵادزێ بەئەنجامی (66-28).
ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی تری خولی باسكەی پلە یەكی كوردستانە.
1- كۆیە × سیروانی نوێ ( 38-90) .
2- قەڵا × بروسك (62-47) .
3- سەنحاریب ×سۆلاڤــ (39- 63) .
4- دەربەندینخان × ئەكاد (47-61) .
Top