هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی كوردستان لەخۆ ئامادەكردن دان
لەیاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی كوردستان مەشقەكانی دەستپێكرد بۆ خۆئامادەكردن بۆ پاڵەوانیەتیەك كە لەووڵاتی نەرویج ئەنجام دەدرێت كە وابریارە لە مانگی شەشی ئەم ساڵ ئەم پاڵەوانیەتیە ئەنجام بدرێت، بەسەرپەرشتی راهێنەر (یوسف كاكێ) كە یاریزانەكانی لە زۆربەی یانەكانی كوردستان بانگكراون و تەنیاش لە یانە پلە نایابەكانیش نین و یانەی دیكەشی تێدایە كە یاریزانی بۆ هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووان بانگكراون، لەدوای مەشق و راهێنانەكانیش بەرێز (سفین كانەبی) كۆبونەوەیەكی لەگەڵ ئەنجام دان و باس ی لە گەورەی ئەم هەڵبژاردەیە كرد و داوای لێكردن پابەندی گشت رێنمایەكانی راهێنەر بن و ئەو یاریزانانەش كە هەڵدەبژێردرێن بەبێ هیچ جیاوازیەك دەبێت و بەڵكو دەبێت توانای خۆی ببێتە هۆی وەرگرتنی لەم هەڵبژاردەیە، لەكۆتایش چەند یاریزانێك پێشنیاریان ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كرد.