ماسكیرانۆ: ئێمە دەبینە پاڵەوانی ئەوروپا

ماسكیرانۆ: ئێمە دەبینە پاڵەوانی ئەوروپا
خافێر ماسكیرانۆی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دووپاتی كردەوە یانەكەی لە وەرزی ئەمساڵدا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەست دەهێنێت.
ئەو یاریزانە دوای بردنەوەی یانەكەی لە میلانی ئیتاڵی 3-1 و سەركەوتنی بۆ چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوانیەتییەكە گوتی ئەگەر لە چڵسی ببەینەوە، بێگومان یاری كۆتایی دەبەینەوە.
ماسكیرانۆ لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی گوتی كێ یاری پێش كۆتایی لە نێوان ئێمە و چێڵسیدا بباتەوە، ئەو نازناوەكە مسۆگەر دەكات.
بەو لێدوانە ماسكیرانۆ ئەگەری بوونی ریال مەدریدی لە یاری كۆتاییدا پشتگوێ خست و دووپاتی كردەوە تیپەكەی لە ئێستاوە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتییەكەی بردووەتەوە.
لەبارەی یارییەكەی میلانەوە بەرگریكەرەكەی بەرشەلۆنە گوتی پیپ گواردیۆلای راهێنەر خۆی بە شێوەیەكی زۆر باش بۆ یارییەكە ئامادە كردبوو و پلانێكی سەركەوتووی هەبوو بۆ ئەو كارە.
وێڕای بردنەوەی بەرشەلۆنە 3-1، رۆژنامەكانی ئەوروپا گومانی زۆریان لە لێدانی سزای دووەمی یانەی بەرشەلۆنە لە بەرامبەر میلاندا پێشان دا كە چارەنووسی یارییەكەی یەكلا كردەوە.
Top