مۆرینۆ باس لە خەونەكانی داهاتووی خۆی دەكات
ئەو راهێنەرە پورتوگالییە دوای ئەوەی پێشەوایەتی یانەی ناوبراوی كرد بۆ بردنەوەی 3 نازناو لە هاوینی 2009، ئەو یانەیەی بەرەو ریال مەدرید جێهێشت.
مۆرینۆ لە چاوپێكەوتنی رۆژنامەی كۆریری دیلا سێرادا گوتی من هاندەری ئینتەرمیلانم و ئەو یانەیە ماڵی منە و رۆژێك لە رۆژان دەگەڕێمەوە ئەوێ، بێگومان كاتێك گرێبەستەكەم لەگەڵ ریال كۆتایی هات.
هەروەها گوتی ناتوانم باس لە داهاتووی خۆم بكەم تا گرێبەستەكەم لەگەڵ ریال كۆتایی دێت.
لەبارەی خەونەكانی ئایندەی خۆیەوە، راهێنەرەكە گوتی 3 خەونم هەیە و دەمەوێ بەدییان بهێنم كە بریتین لە بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەگەڵ 3 یانەی 3 وڵاتی جیاواز و پێشتر ئەوەم لەگەڵ پۆرتۆی پورتوگالی و ئینتەرمیلانی ئیتاڵی كردووە و چاوەڕێی یانەی سێیەم دەكەم.
هەروەها دەمەوێ ببمە خاوەنی نازناوی خولی 3 باشترین وڵات لە تۆپی پێدا و پێشتر ئەوەم لەگەڵ چێڵسی و ئینتەردا كردووە.
لەبارەی خەونی سێیەمەوە مۆرینۆ گوتی دەمەوێ یەكەم راهێنەربم لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگالدا نازناوێك بەدەست بێنم.