نۆیەر: ئومێدی بردنەوەی 3 نازناومان هەیە
بایرن میونشن هەلی بردنەوەی 3 نازناوی لەبەردەستدایە، هەفتەی رابردوو جیاوازی خاڵەكانی لە خولی ئەڵمانی لەگەڵ برووسیا دۆرتمۆندی پێشەنگی خولەكەدا كەمكردەوە و لە جامی ئەڵمانیادا لە یاری كۆتایی بەرامبەر برووسیا دۆرتمۆند یاری دەكات و دوێنێ شەو سەركەوتنی بۆ قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا مسۆگەر كرد بە بردنەوەی لە یانەی مارسیلیای فەرەنسی.
نۆیەر گوتی گەیشتنی تیپەكەمان بۆ ئەم قۆناخەی ئێستا دەستكەوتێكی مەزنە، لە قۆناخی داهاتوو رووبەڕووی ریال مەدرید دەبینەوە و خۆشحاڵم بەوەی بەدەستمان هێناوە.
هەرروەها گوتی زۆر گرنگ بوو بیر لە ریال مەدرید وبرووسیا دۆرتمۆند نەكەینەوە لە یارییەكەی مارسیلیادا و ئەوەمان كرد و شایستەی سەركەوتن بووین.
هەروەها گوتی ئومێدی بردنەوەی 3 نازناو دەكەین، خۆمان بۆ باش بۆ ریال مەدرید ئامادە دەكەین و دەمانەوێ پێشەنگی خولی ئەڵمانیش وەربگرینەوە.