پزیشكەكان رێگە بە كاسانۆ دەدەن دەست بكاتەوە بە یاریكردن

پزیشكەكان رێگە بە كاسانۆ دەدەن دەست بكاتەوە بە یاریكردن
ئەو پزیشكانەی سەرپەرشتی چارەسەركردنی ئەنتۆنیۆ كاسانۆی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی میلانی ئیتاڵی دەكەن، گڵۆپی سەوزیان بۆ ئەو هێرشبەرە هەڵكرد تا دەست بكاتەوە بە یاریكردن، دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردودا دووچاری جەڵتەی مێشك هات.
كاسانۆ ئەو كات دووچاری كێشە بوو لە قسەكردن و جووڵەدا دوای یارییەكی یانەكەی و دواتر گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێ دوا پشكنین نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.
ئاشكرا بوو هۆكاری جەڵتەكە كونێك لە نێوان گیرفانەی چەپ و راستی دڵدا و تەنیا بەهۆی تەكنەلۆجیای پێشكەوتووەوە دەدۆزرێتەوە.
ئەو یاریزانە نەشتەرگەری بۆ پڕكردنەوەی كونەكەی دڵی بۆ كرا و پێویستی بە 6 مانگ پشوو هەبوو بۆ چارەسەر.
لە كۆتایی هەفتەی رابردوودا كاسانۆ دەستی بە مەشق كردەوە و دواتر پشكنینی بۆ كرا و پزیشكەكان دووپاتیان كردەوە كە توانای یاریكردنی هەیە.
كاسانۆ هەلی بەشداریكردن لە یۆرۆی 2012ی دەبێت لە هاوینی داهاتوودا ئەگەر بتوانێ لەماوەی ئەم مانگەدا دەست بە یاریكردن بكاتەوە بەبێ كێشە.
Top