ئیبرا: میسی بەهرەمەندە و رۆناڵدۆ بەرهەمی مەشقێكی گەورەیە
لە شیكردنەوەكەیدا زڵاتان گوتی میسی هاوكاری پێشووی لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە بۆماوەیی بەهرەمەندە و هەرچی كریستیانۆ رۆناڵدۆیە بەرهەمی هەوڵ و ماندووبوون و مەشقێكی زۆرە.
ئیبرا ئەمشەو لەگەڵ میلاندا دەگەڕێتەوە یاریگای نوكامپ كە پێشتر وەرزێك یاری لێكردووە.
لەلایەكی ترەوە لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی نەگوتنەوەی وشەكانی سروودی نیشتمانی سوێدی لە كاتی یارییەكانی هەڵبژاردەی سوێددا، ئەو یاریزانە گوتی من تەنیا بیر لە یارییەكان و پێشكەشكردنی باشترین ئاست دەكەمەوە، وشەكانی سروودەكەم لەبەر نییە و ناتوانم بیڵێمەوە.
ئیبرا بەرەگەز بۆسنییە و هەڵگری وڵاتینامەی سوێدییە و لە تەمەنێكی زووەوە لەو وڵاتە دەژی.