یانەی ئینجی 300 ملیۆن یۆرۆ دەخاتە بەردەستی رۆبەرتۆ كارلۆس بۆ دروستكردنی تیپێكی نموونەیی

یانەی ئینجی 300 ملیۆن یۆرۆ دەخاتە بەردەستی رۆبەرتۆ كارلۆس بۆ دروستكردنی تیپێكی نموونەیی
كارگێڕیی یانەی ئینجی ماخاشكالای رووسی بڕی 300 ملیۆن یۆرۆی خستە بەردەستی رۆبەرتۆ كارلۆسی یاریزان و یاریدەدەری راهێنەری یانەكە، بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە گەشە بە تیپی یەكەمی یانەكەی بدات لە ماوەی 3 ساڵی داهاتوودا.
ماڵپەری سپۆرت ئەیلۆستراتدی ئەلیكترۆنی گوتی سلێمان كەریمۆڤی خاوەنی یانەكە و ملیاردێری رووسی، پرۆژەییەكی گەورەی هەیە بۆ ئەوەی تیپەكەی لە ماوەیەكی كورتدا بتوانێ بگاتە ئاستی بەشداریكردن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
ماڵپەرەكە هەروەها گوتی ئاراستەی سەرەكی یانەكە بۆ كڕینی یاریزانان لە ماوەی داهاتوودا خولی ئینگلیزی دەبێت و بۆ ئەوەش یانەكە بیر لە كڕینی هەریەك لە كارلۆس تێڤێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی و دیدێ درۆگبای كۆتدیڤواری و فرانك لامپاردی ئەستێرەی ناوەڕاستی چێڵسی دەكاتەوە.
رۆبەرتۆ كارلۆسی 38 ساڵ، ئێستا وەك یاریزان و یاریدەدەری راهێنەری یانەكە كاردەكات ولە وەرزی داهاتوودا بەیەكجاری واز لە یاریكردن دەهێنێت.
یانەی ئینجی پێشتر ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی كڕیوە و ئێستا یانەكە لەلایەن جۆس هیدینگی هۆڵەندییەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
Top