جۆكۆڤیج: بردنەوەی میامی پاڵنەرێكی باشە بەر لە دەستپێكردنی وەرزی یاری لەسەر یاریگە لمییەكان

جۆكۆڤیج: بردنەوەی میامی پاڵنەرێكی باشە بەر لە دەستپێكردنی وەرزی یاری لەسەر یاریگە لمییەكان
نۆڤاك جۆكۆڤیجی تێنسزانی سڕبی دوای بردنەوەی نازناوی پاڵەوانیەتیی ماستەرزی میامی گوتی ئەو نازناوە پاڵنەرێكی باش دەبێت بۆم بەرلەوەی یارییەكانی سەر گۆڕەپانە لمییەكان دەست پێ بكات لە چەند هەفتەی داهاتوودا.
جۆكۆڤیج دوای بردنەوەی لە ئەندی مۆرای لە یاری كۆتاییدا گوتی ئەو شێوازەی لە میامی یاریم پێكرد متمانەیەكی زیاترم بەخۆم لا دروست دەكات بۆ وەرزی یاریگە لمییەكان كە بە پاڵەوانیەتیی مۆنتی كارلۆ دەست پێدەكات و دەمەوێ لەوێ زۆر بڕۆم.
جۆكۆڤیجی یەكەمی ریزبەندی تێنسزانانی جیهان هیچ كۆمەڵەیەكی لە میامی نەدۆڕان و ئەوەش وەك خۆی گوتی متمانە و توانایەكی تری پێدەبەخشێت.
یاریزانە سربییەكە وای دانا كە ئێستا لەسەر هەموو جۆرە یاریگاكان بە شێوەیەكی باش یاری دەكات و ئەوەش وایكردووە متمانەی بەخۆی هەبێت بۆ ئەوەی هەموو پاڵەوانیەتییەكان بباتەوە.
جۆكۆ روونی كردەوە كە یاریگە خۆڵییەكان توانایەكی جەستەیی گەورەی لە یاریزان دەوێت و گوتی 3 هەفتەم لەبەردەستدا كەیەكێكییان بە پشوو و ئەویتریان بە مەشق و سێیەمیان بۆ یاریكردن تەرخان دەكات وگوتی ئەوە ماوەیەكی باشە بۆ ئامادەسازی.
Top